مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی داخراوە و شوێنێکی دیکەیان بۆ تەرخاندەکرێت.

زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی کە نزیکە لەناو ماڵ و دو پڕۆژەی نیشتەجێبون داخراوە، زەوی مەیدانەکەش زەوی نیشتەجێبونە”.

ئەوەشی خستەڕوو، مەیدانێکی نوێ لە سلێمانی دروستدەکرێت کە دەکەوێتە ناوچەی قەرەگۆل لە نزیکی عەربەت.

“لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیاندا، ماوەیەکی زۆر لە هەوڵدابوین بۆ ئەوەی مەیدانی ئاژەڵان بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی گونجاو و تەندروست، لە ئێستادا، مەیدانی نوێ بە شێوەیەکی مۆدێرن و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان دروست دەکرێت و خزمەتگوزاری تەواوی بۆ دابیندەکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا