لە سلێمانی كەمپینێك بۆ نۆژەنكردنەوەی بینای چالاكی قوتابخانەكان ڕادەگەیەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە سلێمانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی سلێمانی و ژمارەیەك لە مامۆستایان و بەرپرسانی پەروەردە و هونەرمەندانی شارەكە، كەمپینێكیان بۆ نۆژەنكردنەوەی بینای چالاكی قوتابخانەكان ڕاگەیاند.

رۆژی دووشەممە 22_5_2023 بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەو ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی پەروەردەو هونەرمەندان و مامۆستایان ، لەپرێس كۆنفرانسێكدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە كەمپینی نۆژەنكردنەوەی بینای چالاكی قوتابخانەكانی سلێمانی راگەیاند كە ساڵانێكی زۆر شوێنی نمایشی چالاكیە هونەریەكانی شاری سلێمانی بووە.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی داوای لە سەرجەم ئەو كەسە دڵسۆز و خاوەن سەرمایانەی شاری سلێمانی كرد كە بەدەم كەمپیكەوە بێن و هاوكاری پەروەردەبن بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەم بینایە.

پاشان هەریەك لە هونەرمەندانی گەورەی كورد ( كاوە احمد میرزا و خالد سەركار) و مامۆستا نیاز سەرۆكی سەندیكای هونەرمەندان پشتگیری كەمپینەكەیان كردوو هیوایان خواست ئەم شوێنەی كە رۆژانێك شوێنی چەندین چالاكی گرنگ و قوتابخانەی پێگەیاندنی چەندین كەڵە هونەرمەندی گەلەكەمان بووە نۆژەن بكرێتەوەو وەك جاران ببێتەوە بە ناوەندی كاری هونەری .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا