هاوپەیمانان کار بۆ دروستکردنی لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشکرای کرد کاردەکات بۆ یارمەتیدانی دروستکردنی لیوای هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان .

کۆلۆنێڵ دیڤ ولیامز، فەرماندەی هەماهەنگی هاوبەش لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان کاردەکات بۆ یارمەتیدانی دروستکردنی لیوای هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق.

ڕوونیشیکردەوە، “پلانە نوێیەکە بریتی دەبێت لە گواستنەوەی یەکە هاوبەشەکان بۆ ناوچە جێناکۆکەکان بە مەبەستی دەستگیرکردن و چاودێریکردنی چەکدارانی داعش”.

دیڤ ولیامز ئاماژەی بەوەش کرد، ” داعش لە ناوچەکانی دیالە و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕیزەکانی خۆی ڕێکخستووەتەوە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانیش بوونەتە بەربەست لەبەردەم هەوڵەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا