لەبارەی مووچەی مانگی شوبات زانیاری نوێ ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیاری حكومەتی عێراق هەیە تا یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت و دەڵێت، “بۆ مانگی شوبات پێویستە لەگەڵ وەزارەتەكانی عێراقدا پارەی تەرخانكرا و رەوانەبكرێت ئەگەر دوابخرێت دەبێت فراكسیۆنە كوردییەكان هەڵوێستی جددییان هەبێت”.

ئەمڕۆ شەممە10ی شوبات، كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، “بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەیە، چەند جارێكیش محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردووەتەوە تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەدەكرێت، بۆ مووچەی مانگی یەك بە بیانووی نەبوونی پارەی نەختینەوە ناردنی 618 ملیار دینارەكە چەند رۆژێك دواخرا”.

ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەم مانگە دەبێت لەگەڵ پارەداركردنی وەزارەتەكاندا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت.

ڕوونیکردەوە، ئەگەر لەوکاتەدا نەنێردرا دەبێت فراكسیۆنە كوردییەكان هەڵوێستی جددیان هەبێت و بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكەن و داوابكەن مووچەی مووچەخۆران مانگانە لە كاتی خۆیدا رەوانەبكرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا