تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە شەش بڕیاری دەستگیرکردنی هەبووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهیشتنی تاوانی سلێمانی-نوسینگەی ناوبازاڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە چەندین تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوە.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای تۆمارکردنی چەند سکاڵایەکی یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک، کە چەند تاوانێکی دزیکردنی مۆبایلی لەناو شاری سلێمانی ئەنجامدابوو، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد و سەرئەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی نوسینگەی ناوبازاڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، تاوانبارەکە شەش بڕیاری دەستگیرکردنی هەبووە.

جەختیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (أ، ق، ص) لەدایکبووی 1992 بەناسنامە عەرەب بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا