سبەینێ ژمارەیەكی دیكە لەگیراوانی بادینان دادگایی دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ دادگایكردنی دووان لەگیراوانی بادینان بەرێوەبچێت و پارێزەران و ژمارەیەكی بەرچاو لەپەرلەمانتاران و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و مافی مرۆڤ داوای ئازاکردن و بەڕێوەچوونی دادگایكردنێكی دادپەروەرانە دەكەن.

ئاسۆ هاشم ، پارێزەری دۆسییەی بەدەل بەرواری و گیراوان و سزادراوانی سنوری بادینان و هەولێر بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، سبەینێ پێنج شەممە 29_7_2021 هەریەک لەمامۆستا بەدەل و ئومێد بەرۆشکی دادگایی دەکرێن.

وتیشی، بەئەگەرێكی زۆرەوە دادگایكردنەكەی سبەینێ پێنج شەممە 29/7/2021 بەهۆی ئامادەبوونی ئەو شاهیدانەی بەرگری لە گیراوان دەكەن دوادەخرێت.

هاوكات لای خۆیانەوە گروپی ئاسۆی نوێ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژە بەوەدراوە، گیراوانی بادینان لەسەر وتنی ڕاستیەکان و داواکردنی مافی خەڵک لەزیندانن  بۆیە داوادەكەین لە دانیشتنی سبەینێ پێنج شەممە 29_7_2021 كە بۆ دادگایكردنی هەریەک لەمامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوە دەچێت داوای ئازاکردن و دادگایەکی عادیلانە دەکەین.

بـــەدەل بەرواری بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایی و داواكردنی نەهێشتنی پاشەكەوت و لێبڕینی موچە و كەمی خزمەتگوزارییەكان لەسنوری بادینان 343 لەمەوپێش لەلایەن ئاسایشی دهۆكەوە دەستگیركراو تائێستا لە زیندانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا