دادگایی كردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی دواخرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دانیشتنی دادگایی كردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بۆ 30 ئەیلولی داهاتوو دواخرا، پارێزەری بەدەل بەرواری دەڵێت؛ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی نیە بۆ تاوانباركردنیان.

ئاسۆ هاشم، پارێزەری بەدەل بەرواری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: دەمەوێ رای گشتی لەوە ئاگاداربكەمەوە كە ئەمڕۆ پڕۆسەی دادگایی كردنەكە پڕۆسەیەكی سەلیم بوو، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی ئێمەیە وەك تیمی پارێزەران كە پرۆسەی لێكۆڵینەوە لەو كەیسە پڕۆسەیەكی زۆر نایاسایی بووە، ئەوەشمان بۆ سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر رونكردۆتەوە.

وتیشی، هەموو ئەو شایەدحاڵانەی كە هاتن و قسەیان لە نێو پەڕاوەكە كرد، مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكیان وەك دوو پیاوی زۆر جوانی شاری دهۆك ناساند.

روونیشیكردەوە، هیچ بەڵگەیەك نیە لەسەر تاوانباركردنیان، بۆیە چاوەڕێ دەكەن لە دانیشتنی داهاتوو هەردوو چالاكوان ئازاد بكرێن.

بەدەل بەرواری، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زیندان راگیراوە و لە 22ی حوزەیرانی رابردووش دادگای كەتنی دهۆك لەسەر چەند تۆمەتێك بڕیاری ساڵێك زیندانیكردن و پێبژاردنی 240 هەزار دیناری بۆ ئومێد حەجی فەتاح، ناسراو بە ئومێد بەرۆشكی دەركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا