وادەی دادگایی كردنی بەدەل بەرواری پێشدەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە بەدەل بەراوری رایگەیاند، دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر وادەی دادگایی كردنی ناوبراوی بۆ ماوە17 رۆژ هێناوەتە پێشەوە، ئاشكراشیكرد سێ‌ رۆژ بەر لە ئێستا خانەوادەكەی بە تەلەفۆن قسەیان لەگەڵكردووە.

ئاسۆ هاشم، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەدەل بەرواری بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند: وادەی رەوانەكردنی دۆسیەی بەدەل بەرواری بۆ دادگا تا وادەی دادگایی كردنەكەی سێ‌ مانگی لە نێوان بوو ئەم وادەیەش بەلای ئێمەوە زۆر بوو، چونكە ناوبراو ئێستا راگیراوە مانەوەی ئەو یەك رۆژ زیاتر لە زیندان زۆرە.

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار وتی: ئێمەش ئەوەمان بە شتێكی نادادپەروەرانە زانی داواكارییەكم وەكو سەرۆكی تیمی پارێزەران پێشكەشی سەرۆك و ئەندامانی دادگای دووی تاوانەكانی هەولێركرد بە مەبەستی هێنانە پێشەوەی رۆژی دادگایی كردن چونكە بریكاردارمان لە زیندانە.

ئەوەشی خستەڕوو، دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر داواكارییەكەی وەرگرتین هەرچەندە ماوەی هێنانە پێشەوەكە كەمە بەروارەكەیان لە 17 ی ئابەوە گۆڕیوە بۆ 29ی تەموز، بەڵام هێنانە پێشەوەی وادەی دادگایی كردنەكە بەلای ئەوانەوە گرنگە.

رۆژی 15ی ئایاری 2020 بەدەل بەرواری لەلایەن هێزێكی ئەمنی لە دهۆك دەستگیركرا، كە دەیویست بۆ رۆژی دواتر خۆپیشاندانێك رێكبخات دژی دواكەوتنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران.

لە 16_2_2021، بەدەل بەرواری و پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسی بادینان دادگایی كران و جگە لە بەدەل بەرواری، ئەوانی دیكە هەریەكەی بە شەش ساڵ زیندانی سزادران.

دواتر دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر دۆسیەكەی بەدەل بەرواری گەڕاندەوە بۆ دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بۆ وەرگرتنی وتەی شایەتحاڵێك كە لە ناو دۆسیەكەدانەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا