ئاسایش رێگەنادات پارێزەرەكانی بەدەل بەرواری ببینن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە بەدەل بەرواری رایگەیاند: بە نووسراوی فەرمی سەرۆكایەتی دادگای دووی تاوانی هەولێر چوونەتە ئاسایشی هەولێر بۆئەوەی چاویان بە ناوبراو بكەوێت بەڵام رێگەیان پێنەداون.

ئاسۆ هاشم سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە بەدەل بەراوری بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: رۆژی دووشەممە بە نووسراوی فەرمی سەرۆكایەتی دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر چووینە ئاسایشی هەولێر بۆئەوەی چاومان بە بەدەل بەرواری بكەوێت بەڵام بە بیانووی ئەوەی ئەو كارمەندەی تایبەتە بە رێگەپێدان بە بینینی ناوبراو لێرە نیە، رێگەیان پێنەداین.

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە بەدەل بەرواری، وتی: لە كاتێكدا بەپێی یاسا پارێزەری بۆی هەیە بریكارداری خۆی ببینێت و نووسراوكردن لە دادگاوە پێویست نیە.

بەدەل بەرواری، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زیندان راگیراوە و رۆژی 16ی شوباتی رابردوو لەلایەن دادگای دووی تاوانەكانی هەولێرەوە لەگەڵ پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی دیكە دادگایی كرا، بەڵام لەبەرئەوەی دانی بەهیچ یەكێك لەو تۆمەتانە نەنا كە ئاراستەی كران، تەنها ناوبراو سزا نەدرا و دادگایی كردنەكەی دواخرا.

واش بڕیارە 29ی مانگی داهاتوو دوبارە دادگایی بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا