پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە سزادراوان و راگیراوانی بادینان ئاشكرای دەكات رۆژی پێنجی ئەم مانگە پێنج راگیراوی دیكەی بادینان دادگایی دەكرێن، هەریەك لە كونسوڵخانەی ئەمریكا و یۆنامی و یەكێتی ئەوروپا ئامادەی دانیشتنەكەی دادگا دەبن.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە سزادراوان و راگیراوانی بادینان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: رۆژی پێنجی ئەم مانگە پێنج چالاكوانی دیكەی بادینان كە لە زیندان راگیراون، دادگایی دەكرێن.
بەشدار حەسەن، وتی: هەریەكە لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر و نوێنەرایەتی یۆنامی لە عێراق و یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوەكانی C.P.T و C.P.J نوێنەریان لە دانیشتنەكەی دادگادا دەبێت بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی بەڕێوەچوونی دادگایی كردنەكەیان.
رۆژی 5/7/2021 هەریەك لە ( عامر خالد عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خلیل مەجید، سلێمانی كەمال سلێمان و سلێمان موسا ئەحمەد) دادگایی دەكرێن.
وە بڕیارە لە 12 ی ئەم مانگە هەریەك لە (مەسعود عەلی، شیروان تەها ئەمین، كارگەر عەباس عەلی و بەندەوار ئەییوب رەشید) دادگایی بكرێن و لە بەرواری 29ی ئەم مانگەش هەریەك لە ئومێد بەرۆشكی و بەدەل بەرواری دادگایی دەكرێن.
پێشتر لە 22ی حوزەیران بۆ جاری یەكەم ئومێد بەرۆشكی لە دادگای كەتنی دهۆك دادگایی كرا و بڕیاری ساڵێك زیندانیكردن و پێبژاردنی 240 هەزار دیناری بۆ دەرچووە.