بەرهەم ساڵح هەڕەشە لە توركیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆككۆماری عێراق لە تویتێكدا لەسەر بڕینەوەی دارستانەكانی ناوچەی بادینان نووسیویەتی : بڕینەوەی دارستانە سروشتیەكان لە هرور وباتیفا وناوچە سنووریەكانی كوردستان تاوانە دژ بە مرۆڤ وژینگە، ومایەی چاوپۆشی نیە.

لە تویتەكەیدا بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق رایگەیاند: سەرباری لەشكرێشی و پێشێلكردنی سەروەری و شەڕ و ئاوارە بوونی خەڵك، بڕینەوەی دارستانە سروشتیەكان لە هرور وباتیفا و ناوچە سنووریەكانی كوردستان تاوانە دژ بە مرۆڤ و ژینگە، ومایەی چاوپۆشی نیە.

ئەوەش هاتووە، ئەركمانە لە حكومەتی فیدراڵ و هەرێم هاوكاربین بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژی وتاڵانیە و سزادانی تاوانكاران.

لە 23 ی مانگی نیسانی رابردوو توركیا ئۆپەراسیۆنی چنگی هەورە بروسكەی لە هەردوو سنوری ئاڤا شین و كانی ماسی ئەنجامدا، سەرباری ئەو ئۆپەراسیۆنە دەستی كردووە بە بڕینەوەی دارستانەكانی سنوری بادینان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا