قائیمقامیەتی سلێمانی: مانگی رابردوو زیاتر لە 11 تۆن میوە و سەوزە لەناوبراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە3ی ئەیلول، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی خراپبوون و نەشیاویان بۆ خواردن، لیژنەی عەلوەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکان دەستی بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی جۆراوجۆردا لەناو عەلوەی سلێمانی گرتووە و دواتر لەناوبراوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی راپۆرتی لیژنەی عەلوە لەماوەی مانگی رابردوودا دەستگیراوە بەسەر بڕی 11 تۆن و 668 کیلۆگرام میوە، کە خراپبوون و شیاو نەبوون بۆ خواردن، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوای دەستبەسەرداگرتنی، لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناوبراون.

هاوکات، رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند، بەشێکی ئەو میوە و سەوزانەی، کە لەناوبراون لەلایەن خاوەنەکانیانەوە لیژنەکانی لێ ئاگادارکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر شوێنکارێک مواد و خواردنی ماوەبەسەرچوو یان خراپبووی هەبێت و لیژنەکان ئاگاداربکاتەوە بە سوپاسەوە هاوکاری دەبین و تەواوی مواد و خواردەمەنییەکان لەناو دەبەین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا