دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێكی قاچاخچێتی چەك رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ، باندێكی چوار كەسی دەستگیركرد، كە بەشێوەیەكی نایاسایی كڕین و فرۆشتنیان بە چەكەوە كردووە.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری و بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە، هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی باندێكی چوار كەسیان دەستگیركرد، كە بەبێ مۆڵەت و بەشێوەیەكی نایاسایی كڕین و فرۆشتنیان بە چەكەوە كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، باندەكە لەسەرجەم ناوچەكانی كوردستان كڕین و فرۆشتنی چەكیان بەشێوەیەكی نایاسایی كردووە، لەكاتی دەستگیركردنیان دەستبەسەر چەندین جۆر چەكی كڵاشینكۆفدا گیرا و تۆمەتباران بە ماددەی 15ی چەك راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا