پارێزگاری هەولێر هەڵسەنگاندن بۆ رووداوی بومەلەرزەكانی هەولێر و هەرێمی كوردستان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دیوانی پارێزگای هەولێر هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بوومەلەرزانە كرا كە لە هەولێر و بەشێكی دیكەی هەرێمی كوردستان روویاندا.

رۆژی دووشەممە 27_2_2023، پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: بەمەبەستی ئامادەباشی لایەنەكان بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر ئەگەرێكی روودانی بوومەلەرزە، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان، كۆبوونەوەیەكی فراوان بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بوومەلەرزانە كرا كە لە هەولێر و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لە رۆژانی رابردوودا روویاندا، تێیدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دەبێت پڕۆژەكان بەگشتیی‌ و باڵەخانەكان بەتایبەتی، بە دیزاین و كوالیتیەكی زۆر باش دروستبكرێن.

لە راگەیەندراوەكەی پارێزگای هەولێردا هەروەها هاتوو: 3 ناوچەی بوومەلەرزەیی هەن، ناوچەی سوور واتە ئەو وڵاتانەی لەسەر هێڵی بوومەلەرزەی مەترسیدارن، ناوچەی پرتەقاڵی واتە كاریگەری بوومەلەرزەیان لەسەرە بەڵام مەترسی كەمترە، ناوچەی سەوزیش واتە بوومەلەرزەی تێدا ڕوودەدات بەڵام سەلامەتە، هەرێمی كوردستان و عێراق لە ڕووی بوومەلەرزەییەوە لە ناوچەی پرتەقاڵی دان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا