پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات دان بە ئیسرائیلدا بنێن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵی ئاسایی بکەنەوە.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتانی زیاتر هاندەدەین هەمان هەنگاوی ئیمارات و بەحرەین و مەغرب بگرەنەبەر، وتیشی: دەمانەوێت بازنەی دیبلۆماسیەتی ئاشتییانە بەرفراوان بکەین.
ئەم لێدوانەی ئەنتۆنی بلینکن لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا هات کە تیایدا وەزیرە ئەمریکییەکە و وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئیمارات و مەغرب و بەحرەینیش بەشدار بوون، کۆبوونەکەش بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی رێککەوتنەکانی ئەبراهام ئەنجامدرا.
جێی بیرهێنانەوەیە، ئەیلولی ساڵی رابردوو، چوار وڵاتی عەرەبی کە ئەوانیش ئیمارات و بەحرەین و مەغرب و سودان بوون، بەنێوەندگیری ئەمریکا رێککەوتنێکیان لەژێر ناوی (رێککەوتنەکانی ئەبراهام) واژۆ کرد، بەمەبەستی بنیادنانی پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل.