پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ژمارەیەک رێنمایی و بەرچاوڕوونی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردەوە کە لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا پێویست دەکات رەچاوی بکەن.
لە رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی دا هاتووە، کە نابێت بە هیچ شێوەیەک منداڵان لەناو ئۆتۆمبێل بەجێبهێڵدرێت و دەبێت لەکاتی خەوتندا پەردەکوللەیان بۆ بەکاربهێندرێت.
رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی:
1- لەبەرکردنی جل و بەرگێک کە لە لۆکە دروست کرابێت و فراوان بێت و رەنگی کراوەبێت بەتایبەتی رەنگی سپی
2- خۆپاراستن لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر لەکاتژمێر 11ـی بەیانی بۆ 4ـی دوای نیوەڕۆ یان بەکارهێنانی چەتر و شەبقە و کرێمی دژەخۆر.
3- خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو بەشێوەیەکی رێک، هەروەها خواردنی زەڵاتەی سەوزە و خەیار و شوتی و دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی گەرم و خواردنی چەور و قورس.
4- حەمام کردن بە ئاوی سارد
5- دوورکەوتنەوەی ئافرەتان لە بەکارهێنانی بابەتی جوانکاری دەم و چاو.