وەزیری سامانە سرووشتییەكان بە وەكالەت: دابینكردنی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراو بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری كارەبا، كە وەزیری سامانە سروشتیەكانیشە بە وەكالەت جەخت لەسەر بەردەوامی دابینكردنی بەنزین دەكاتەوە بە نرخی پاڵپشتیكراوی حكومەتی هەرێم.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتیەكان بە وەكالەت لە كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی نەوت و كانزاكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند؛ بڕیاریانداوە رۆژانە سێ‌ بۆ سێ‌ ملیۆن و 500 هەزار لتر بەنزین دابین بكەن بە كوالێتی و مواسەفاتێكی باش.

وتیشی: بەردەوام دەبن لە دابینكردنی نرخی پاڵپشتی بۆ بەنزینی 690 دیناری بۆ شۆفێرانی پاس و تاكسی.

رونیشیكردەوە، لە ماوەی چوار رۆژی رابردودا نۆ ملیۆن لیتر بەنزین بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاكانی كوردستاندا دابەشكراوە و رۆڵی لەكۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین هەبوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا