هاوپەیمانی رێكخراوە نیشتیمانییەكان: لە دەنگدانی تایبەت چەندین پێشێلكاری كراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی رێكخراوە نیشتیمانییەكان بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق رایگەیاند، لە دەنگدانی تایبەتدا لە چەند ناوەندێكی دەنگدان پێشێلكاری تۆماركراوە.

هاوپەیمانی رێكخراوە نیشتیمانییەكان بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، راپۆڕتی خۆی سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، لە 100 ناوەندی دەنگدان چاودێری بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كراوە و لایەنی ئەرێنی دەنگدانەكە بریتیی بووە لەوەی لە كەشێكی ئارامدا بەڕێوەچووە، بەگوێرەی ڕێوشوێنەكانی كۆمسیۆن.

سەبارەت بە لایەنە نەرێنییەكانی دەنگدانی تایبەت هاوپەیمانی رێكخراوەكان ئەوەی خستووەتەڕوو، دیارترین لایەنی نەرێنی پێشێلكردنی مافەكانی دەنگدەر بووە و لەبەردەم ناوەندەكانی دەنگدانیش بانگەشەی هەڵبژاردن بەردەوام بووە، جگەلەوەش لە چەند ناوەندێكی دەنگدان رێگەنەدراوە چاودێر بچێتە ژوورە، هەروەها لە ژمارەیەك ناوەندی دیكە بەبێ پشتڕاستكردنەوەی ناسنامە رێگە بە دەنگدەر دراوە دەنگ بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا