پۆڵەتیک پرێس
بەپێی راپرسییەکی ئاژانسی رۆیتەرز، دەنگەکانی جۆ بایدن لە فلۆریدا پێش دەنگەکانی دۆناڵد ترەمپ کەوتووە و هەردووکیشیان لە ویلایەتی ئەریزۆنا لە ململانێیەکی بەهێزدان.
بەپێی راپرسییەکەی ئاژانسی رۆیتەرز، جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان لە فلۆریدا بە چوار خاڵ پێش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان کەوتووە، بەڵام لە ویلایەتی ئەریزۆنا رکابەرییەکانیانی نێوانیان بەهێزترە و خاڵەکانیان لە یەکتری نزیکە.
لە راپرسییەکەدا ئەوەش هاتووە، دەنگی کاندیددەکان لە ویلایەتەکانی ویسکۆنسن، پەنسلڤەینیا، میشیگان، کارۆلینای باکور، فلۆریدا و ئەریزۆنا گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
بڕیارە ٣ی مانگی داهاتوو، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت کە تێیدا رکابەرییەکی بەهێز لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدندا هەیە.