هاوسەرۆکی یەکێتی ئه‌ركی نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لەئەستۆ دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان، بودجەی تایبەت بە نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی لە ئەستۆگرتووە، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی زیاد لە ساڵێکە بەهۆی دابیننەکردنی بودجە لەلایەن حکومەتەوە، مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بەڕووی هاووڵاتیاندا داخراوە.

سەرخێڵ غەفار، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند: “بەمەبەستی دووبارە نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەو کردنەوەی بەڕووی هاووڵاتیاندا، لەسەر ئەرکی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاری دارایی بۆ تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لەڕێگەی مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزوورەوە دابینکرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕێنماییە داراییەکا و دابیننه‌کردنی بودجە لەلایەن حکومەتەوە، نەتواندرا مۆنۆمێنته‌كه‌ نۆژه‌نبكرێته‌وه‌، بۆیە لەڕێگەی لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزورەوە داواکاریمان گەیاندە هاوسەرۆکی یەکێتی، دەستبەجێ لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتییه‌وه‌ بڕیاریدا هاوکاری پێویست دابین بکات، چونکە مۆنۆمێنت ڕەمزی شەهیدانە و کۆکەرەوەی ئازارەکانی نەتەوەکەمانه، ناکرێ میوان بێت و مۆنۆمێنت داخراو بێت”.

بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، هاوسەرۆکی یەکێتی لەڕێگەی لێپرسراوی مەڵبەندی 9ی شارەزوورە، به‌ڵێنی هاوكاریكردنی زیاتری داوه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا