قۆناغی دووەمی دیواری كۆنكرێتی عێراق لەگەڵ سووریا و توركیا جێبەجێدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری عێراق تەواوكردنی قۆناغی دووەمی دروستكردنی دیواری كۆنكرێتی لە سێگۆشەی سنوری وڵاتەكەی لەگەڵ سوریا و توركیا ڕایگەیاند.

سەعد مەعن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، عێراق گرنگی زیاتر دەدات بە پاراستنی ئاسایشی سنورەكانی و لە ئێستادا قۆناغی دووەمی دروستكردنی دیواری كۆنكرێتی لە سێگۆشەی سنوری وڵاتەكەی لەگەڵ توركیا و سوریا كۆتایی هاتووە.

لیوا سەعد مەعن بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، كاركردن بۆ دروستكردنی دیواری كۆنكرێتی لەسێگۆشەی سنوری عێراق لەگەڵ توركیا و سوریا بەردەوامە و بڕیارە 15 كیلۆمەتر لە سنورەكە دیواری كۆنكرێتی دروستبكرێت.

عێراق بە سەدان كیلۆمەتر سنوری هاوبەشی لەگەڵ سوریا هەیە، دانانی دیواری كۆنكرێتی لەسەر سنورەكانی، بۆ ڕێگریكردنە لە دزەكردنی داعش بۆ ناو خاكی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا