قوباد تاڵەبانی: سەردەمی موزایەدە و هات و هاوار كۆتایی هاتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 26 ی ئەیلولی 2021، كەرنەڤاڵی جەماوەریی بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو، كە تێیدا جەماوەرێكی زۆری هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور بۆ پاڵپشتی لیستی هاوپەیمانی كوردستان و كاندیدی ئەو لیستە لە بازنەی (3) چرۆ حمە شریف عبداللە بەڕێوەچوو.

لە كەرنەڤاڵەكەدا، قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: ئێمە بەوردی ئاگاداری داواكارییەكانی خەڵكی ئەم دەڤەرە و هەموو كێشە خزمەتگوزارییەكانی ئێرەین، دەزانین كە لەوانەیە ئەو خزمەتگوزارییانەی كراون لە ئاستی چاوەڕوانی دانیشتووانی خۆشەویستی هەڵەبجە و لە ئاستی ئەو هەموو قوربانیدانەی خەڵكی ئەم دەڤەرە خۆشەویستەدا نەبێت، دەشزانین لەگەڵ ئەوەی هەڵەبجەمان كردووەتە پارێزگا كەچی هێشتا لەرووی كارگێڕییەوە وەك پێویست پێداویستییەكانی بۆ دابین نەكراوە، بەڵام بێگومان هەموو لایەكیشتان ئاگادارن بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەم كێشانە پێویستمان بە بودجەیەكی شایستە و پێویستە هەندێك هەنگاوی كارگێڕی لەگەڵ بەغدا یەكلابكرێنەوە.

قوباد تاڵەبانی، وتی: بێگومان هەمووشتان ئەو راستییە باش دەزانن كە بەدرێژایی مانگەكان و ساڵەكانی رابردوو چۆن هەوڵمان داوە كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا لە پێناوی بەرژەوەندی ئێوە و دابین كردنی مووچەی مووچە خۆرانی كوردستان چارەسەربكەین، بە سەدان كاتژمێر لە بەغدا دانووستانمان كرد تا بتوانین بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان دابین بكەین، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە دەرگا نەما لێی نەدەین، لە دەرگای هەموو لایەنە عێراقییەكانمان دا، لە دەرگای هەموو لایەنە نێودەوڵەتییەكانیشمان دا، بۆئەوەی فشار بخەنە سەر لایەنە عێراقییەكان تا بگەین بە رێككەوتن لەسەر یاسای بودجە، كاتێك پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراق لەوپەڕی خراپیدا بوو، ئێمە لە پێناو بەرژەوەندی ئێوە ئاساییمان كردەوە و سەركەوتوویش بووین.

سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان وتیشی: ئەمە ناكەین بە منەت بەسەرتان ، ئەمە واجبمانە، ئێمە بەبێ‌ هات و هاوار كاری خۆمان دەكرد، چونكە دەزانین كاركردن و چارەسەركردنی كێشەكان بە هات و هاوار و موزایەدە ناكرێت، كەچی هەر ئەو كاتەی ئێمە لە دەرگای لایەنە عێراقییەكانمان دەدا، ئەو خەڵكە موزایەدەچییەی كە ئێستا خۆیان بە خەمخۆری خەڵك دادەنێن و بۆ خۆ شیرین كردن لای عێراقییەكان دەچوون لە میدیا عێراقییەكانەوە دژایەتی هەوڵەكانی ئێمەیان دەكرد و هانی لایەنە عێراقییەكانیان دەدات لەگەڵ ئێمەدا رێك نەكەون، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشەوە بە پارەی حەرامەوە دژایەتی هەوڵەكانی ئێمەیان دەكرد، هەندێك لەو كەسانە ئێستا دەستیان كردووەتەوە بە موزایەدە و خۆیان بە فریاد رەس دەناسێنن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە هاتووین پێتان بڵێین كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە سیاسەتی حەكیمانە چارەسەردەكرێت، كە ئێمەی هاوپەیمانی كوردستان وەك میراتگری سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال و بیری ستراتیجی رەوانشاد كاك نەوشیروان بەردەوام دەبین تا ئەو كاتەی هەموو كێشەكان لە رێگای دانووستانەوە چارەسەردەكرێن، سەردەمی هات و هاوار و موزایەدە تەواوبووە و چیتر نایخوات، خەڵك ئەنجامی دەوێت نەك قسەی زل، بە پلانی تۆكمە و دیراسەتكراو كێشەكان چارەسەر دەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا