ئەمریكا: هەرێمێكی بەهێزمان دەوێت لە چوارچێوەی عێراقدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پشتگیری وڵاتەكەی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەربڕی و رایگەیاند: حكومەتێكی هەرێمی بەهێزمان دەوێت.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پشتگیری لەو هەوڵانە دەكەین كە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ دەیدەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لە نێوانیاندا هەیە، بڕوامان وایە ئەوەی گرنگە حكومەتێكی هەرێمی بەهێزە لە چوارچێوەی عێراقێكی یەكگرتوودا، ئەمە سەقامگیرییەكی درێژخایەن لە عێراق دەستەبەردەكات و رێگری دەكات لە سەرهەڵدانەوەی داعش.

دەربارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقیش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتی: پشتگیری خۆمان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ئازادانە و دادپەروەرانە دەردەبڕین، لە كەشێكی ئەمنی ئارامدا بەڕێوەبچێت، هاوكات دەبێت ئەنجامدەرانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.

وتیشی: لە گفتوگۆی ستراتیجیماندا لەگەڵ عێراق چاوەڕوان دەكرێت ئەم پرسە گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.

پرایس گەشبینی خۆی لە سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كۆشكی سپی دەربڕی.

بڕیارە رۆژی 26ی ئەم مانگە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بكات و لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە، بەپێی بەیاننامەیەكی كۆشكی سپی كە لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاویكردەوە بڕیارە لەو سەردانەدا جەخت لە چەند پرسێكی گرنگی بەرژەوەندیی هاوبەش بكرێتەوە، بەتایبەت لە كەرتەكانی پەروەردە، تەندروستی، كولتووری، وزە و كەشوهەوا، پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و دۆخی ئەمنی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا