وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی چین دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە هەفتەی داهاتوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی پەکینی پایتەختی چین بکات.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەفتەی داهاتوو سەردانی چین دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی چین کۆدەبێتەوە و ئاڵۆزییەکانی دەریای باشووری چین و دۆسیەی دوورگەی تایوان و هێشتنەوەی هێڵی پەیوەندی واشنتۆن و پەکین تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەن.

ڕۆژی یەکشەممە18ی حوزەیران، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستپێدەکات.

لەکاتێکدا، بڕیاربوو ئەنتۆنی بلینکن مانگی دوو ئەمساڵ ئەو سەردانە ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی باڵۆنەکانەوە لەنێوان هەردوو وڵات سەردانە هەڵوەشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا