ئەردۆغان لە ھەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆمبێکی چێندراو لە شوێنی وتاردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەباکوری کوردستان دۆزرایەوە، کە کۆمەڵێک کەسی نەناسراو بەنیازی تەقاندنەوەی چاندبوویان.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە هەولێكی “تیرۆركردن” ڕزگاری بوو.

ئێوارەی رۆژی شەممە 4_12_2021، لە ویلایەتی سێرت هێزە ئەمنییەكانی توركیا بۆمبێكی ئامادەكراویان لەژێر ئۆتۆمبێلی تایبەت بە پاسەوانەكانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا پووچەڵكردووەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە میدیاكانی توركیا لە زاری پۆلیسی ئەو وڵاتەوە، ئاماژەیان بەوەداوە، هەوڵدراوە لەرێگەی بۆمبێكی چێندراوەوە ئەردۆغان یاخود كۆبوونەوەكەی لەگەڵ خەڵكی پارێزگای سێرت بە ئامانج بگیرێت و ئەردۆغان تیرۆر بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا