سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ تاوتوێکردنی جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ، سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا، لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆببنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە26ی تشرینی یەکەم، لەبارەی گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێک، بەتایبەتی دوایین ڕەوشی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، ڕاگرتنی شەڕ و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە، سەرکردەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆدەبنەوە.

لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا، کە لە باڵەخانەی کۆنسەی یەکێتی ئەوروپا دەستپێدەکات و بریارە دوو ڕۆژ بخایەنێت، لە ڕۆژی یەکەمدا بابەتە سەرەکییەکان بریتی دەبن لە ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئۆکرانیا، کۆسۆڤۆ، قەرەباغ، ساحل و کۆچ.

هاوکات، چاوەڕوان دەکرێت سەرکردەکان بگەن بە رێککەوتن لەسەر وەستانێکی مرۆیی جەنگ یان داوای وەستانی جەنگەکە بکەن، کە دەستەبەری گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا