لە عێراق لە ڕێگەی سیستمی ئەلیکترۆنیەوە چاودێری دەرمانخانەکان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەندیکای دەرمانخەکان لە عێراق سیستمی جی پی ئێس بەکار دەهێنن، بۆ چاودێری کردنی فرۆشتنی هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە دەرمانەوە هەیە.

موستەفا هەیاتی نەقیبی سەندیکای دەرمانخانەکان لە عێراق وتی، سەندیکاکەیان دەستیکردووە بە بەکارهێنانی پشکنینی دەرمانخانەکان بە سیستمی ئەلیکترۆنی نوێ بۆ دڵنیابوونەوە لە نرخ و شوێن و مۆڵەت و نرخەکانیان، ئەمەش یەکەم جارە لە عێراقدا اەو سیستمە بەکاربهێندرێت ئامانجیان هەڵسەنگاندنە بۆ دەرمانخانەکان.

ئاماژەی بەوەدا جی پی ئێس ڕۆڵی خۆی دەبینێت بەکارهێنانیشی لەلایەن سەندیکای دەرمانخانەکانەوە یەکەم جار بۆ، دیاری کردنی شوێنی دەرمانخانەکانە چونکە شوێن زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی هەندێک دەرمانخانە زۆر شوێنەکانیان دەگۆڕن، وتیشی ئەو شوێنەی دەکرێت بە دەرمانخانە گرنگە چونکە، سیستمی سەلامەتی دەرمانی دەبێت تێدابێت، هەروەها خزمەتگوزاری دەرمانخانەو ڕێکخستنی نرخی دەرمان.

وتیشی، ئەمە بابەتێکی گرنگە چونکە کاریگەری لەسەر هاوڵاتیان هەیە.

ڕوونیشی کردەوە، هەنگاوی یەکەمی سیستمی جی پی ئێس ئەوەیە، کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دەرمانخانەکان لە ناوچەکاندا هەبێت، لە هەندێک ناوچەدا دەرمانخانەی زۆر هەیە، وتیشی خاوەنی دەرمانخانە ئەگەر دەرمانساز نەبێت ڕاستەوخۆ دەرمانخانەکەی دادەخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا