پڕۆژەی مانهاتن..ئەمریکا بەم شێوەیە زلهێزانی جیهانی بەچۆکدا هێنا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە رێککەوتی 16ـی جولای ساڵی 1945 کاتژمێر 5:29 خولەکی بەرەبەیان، یەکەمین بۆمبی ئەتۆمی درووستکراوی دەستی ئەمریکا لە بیابانی ئەلامۆگۆردۆی ویلایەتی نیو مەکسیۆ تاقیکرایەوە، لەو رۆژە بەدوا، جیهان پێینایە قۆناغێکی مەترسیدار و چارەنووسی مرۆڤایەتی بۆ هەتا هەتایە بەندکرد بە ئەگەری بەکارهێنان و بەکارنەهێنانی ئەم چەکە ترسناکە. ئۆپنهایمەر، درووستکەری چەکی ئەتۆم پاش 8 چرکە لە تەقینی یەکەمین چەک و جێبەجێکردنی پرۆژەی مانهاتن ووتی، “ئێستا من مەرگم، ئێستا من وێرانکەری جیهانم”.

بۆمبی ئەتۆمی چییە؟

بۆمی ئەتۆمی، ئەو چەکە کۆمەڵکۆژەیە کە تا ئێستاش لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە بەهێزترین چەک هەژماردەكرێت، بۆمبەكە سێ جۆری هەیە، كە برتیتن لە (بۆمبی یۆرانێۆمی، بۆمبی پلۆتۆنیۆمی و بۆمبی هایدرۆجینی).
پڕۆژەی مانهاتن

پڕۆژەی مانهاتن لە مێژووی ئەمریکادا مێژویەکی ڕەشی هەیە، كە جێبەجێکردنی بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە وەسفدەکرێت، بەشێوەیەک سەرەتا لەشێوەی دەرمان دروستکرا و لە نەخۆشخانەکانی چیکاگۆ لەسەر 11نەخۆش تاقیدەکرایەوە و بە دەرزی دەدرا لە نەخۆشەکان بەبێ ئاگاداری خۆیان کە تا سەر ئێسقان توانەوە، پزیشکەکان ئەنجامەکانیان پێ چاوەڕواننەکراوبوو، دواتر لەسەر دیلە نازییەکان تاقیکرایەوە و دواتریش لەناوچەی 51پەرەی پێدرا، لە 67 هەزار بۆمب ئەمریکا توانی تەنها هەشت هەزار و 500 بۆمبی سەرکەوتوو دروستبکات.

بۆمبی یۆرانیۆمی لە پڕۆژەی مانهاتن:

یۆرانیۆم، توخمێکی تێشکدەری قورسە كە لە سروشتدا بەشێوەی پوختە نییە، بەڵکو لەناو بەردەکاندا بونی هەیە و دەبێت پوختە بکرێت، یۆرانیۆم توانای دەرپەڕاندنی وزەیەکی زۆری هەیە کە بە سووتانی یەک کیلۆگرام لەو توخمە وزەیەک بەرهەم دەهێنێت هاوتایە لەگەڵ ئەو وزەیەی کە لە سوتانی سێ ملیۆن کیلۆگرام خەڵوز دەستدەکەوێت.
بۆمبەکە شێوەیەکی لاکێشەیی هەیە و لەسەری بۆمبەکە کڵاوەی یۆرانیۆم جێگیرکراوە، لەناو کڵاوەی یۆرانیۆمیەکەشدا کونێکی تێدایە واتا بۆشاییەک هەیە، لە بەشی دواوەی بۆمبەکەدا پارچەیەکی تری یۆرانیۆم هەیە کە بە دڵی بۆمب ناسراوە، کاتێک فڕۆکەکە بۆمبەکە دەخاتە خوارەوە ئەو پارچەیەی دواوە واتا دڵی بۆمبەکە بە هۆی ئیسپرینگێکەوە بەخێرایی ئاڕاستەی پێشەوە دەکرێت و دەچێتە ناو ئەو کونەی لە بەشی پێشەوەدایە و کڵاوە ئەتۆمیەکە دەتەقێتەوە.

چۆنییەتی دروستبوونی پڕۆژەی مانهاتن:

جولیوس ڕۆبێرت ئۆپنهایمەر، زانای فیزیای ئەمریکیە لە (22 ئەیپرێل 1904 _ 18 فێبرایەر 1967 ) لە خێزانێکی جولەکەی ئەڵمانی لەدایکبووە، کە ساڵی 1888 کۆچیان کردووە بۆ ئەمریکا.ساڵی 1925 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کیمیا لە زانکۆ هارڤارد بە دەست دەهێنێت، لە هەمان ساڵدا گەشت دەکات بۆ ئینگلتەرا و لە تاقیگەی “کانڤێدیش ” لە زانکۆی کامبریج ” لە ژێر سەرپەرشتی هەردوو زانای فیزیای ئەتۆمی “ئێرنێست رووپەرفۆرد و تۆمسۆن “، دەست بە لێکۆڵینەوە فیزیای دەکات.

ساڵی 1926 فیزیازانی بەناوبانگی ئەڵمانی “ماکس بۆرن ” بۆ زانکۆی گۆتنگین بانگهێشتی دەکات.
لە ئەڵمانیا، ساڵی 1927 بڕوانامەی دکتۆرا لەهەمان زانکۆ بە دەست دەهێنێت و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا لە هەردوو زانکۆی کالیفۆرنیا_برێکلی و پەیمانگای تەکنەلۆژیای کایفۆرنیا وانە دەڵێتەوە .

ساڵی 1939 ئۆپنهایمەر دەکرێت بە بەرپرسی لیژنەی وزەی ناوەکی، لە هەمان ساڵدا هەر یەک لە فیزیازانی بەناو بانگ ” ئەلبێرت ئەنشتاین و لیۆ سزیلارد و وێگن ویگنەر ” ، دەوڵەتی ئەمریکا ئاگادار دەکەنەوە لەوەی کارەساتێکی مرۆی گەورە روودەدات گەر ئەڵمان یەکەم هێز بێت بۆمبی ئەتۆمی درووست بکات. بۆیە سوپای ئەمریکا بەرپرسیارێتێکی قورس دەدات بە ئۆپنهایمەر تا لە ڕێی فیزیازانەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.

ساڵی 1941 دوای ئەوەی ڤینەر هایسبێرگ، فیزیازانی بەناوبانگی ئەڵمانی ڕادەکات بەرەو ئەمریکا لەوێ بە ئەنشتاین ڕادەگەیەنێت کە ئەڵمانیا دەستیکردووە بە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی. هەر بۆیە ئەنشتاین یەکسەر نامەیەک بۆ فرانکلین ڕۆڤێڵتی، سەرۆکی ئەمریکا دەنێرێت و لەو مەسەلەیە ئاگاداری دەکاتەوە، لە هەمان ساڵدا ئەمریکا دەست دەکات بە پڕۆژەی مانهاتن، کە لە چەندان زانای بەناوبانگی جیهان پێکهاتبوون، دیارترینیان (هایسنبێرگ و ئەنشتاین و ئۆپنهایمەر و کلاوس فوکس .. بە سەرپەرشتی جەنەڕاڵ لیسلی گرۆفێز” کە بەرپرسی ئاسایشی پڕۆژەکە بوو.
ساڵی 1942 گرۆزێف، ئۆمنهایمەر وەک بەپرسی تاقیگەی لۆس ئەلامۆس دیاری دەکات، کە سەرپەرشتی جیبەجێکردنی تاقیکردنەوەی بۆمبی ئەتۆمییە.

دوای چەندین ساڵ لە کارکردن و تێچووی سێ ملیار دۆلار توانرا یەکەم بۆمبی ئەتۆمی دروستبکرێت، بەڵام کێشە لە شوێنی تاقیکردنەوەکەدا هەبوو، سەرەتا ناوچەی “هانۆرد ” لە “سیاتێل” دیاری کرا دواتر گۆڕا بۆ “ئۆوک ڕیدچ” لە “تیسینی ” بەڵام لە گەشتێکی گرۆزف بۆ لای ئۆپنهایمەر لە لۆس ئالامۆس، “ئالاما گۆردۆ ” لە بیابانی نیومەکسیکۆ دیاری دەکەن بۆ تاقیکردنەوە هەرچەندە ئۆپنهایمەر دژی ئەوەبوو لەو ناوچەیە تاقی بکرێتەوە.
لەگەڵ هەڵهاتنی ڕۆژ لە کاتژمێر 5:30 خولەکی بەیانی رۆژی 16 ته‌موزی 1945 لە نهێنیەکی تەواو داخراودا یەکەم بۆمبی ئەتۆمیی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە ڕێژەی شەش کیلۆ مادەی “پلۆتنیۆم ” بە سەرکەوتووی تاقیکرایەوە، کە تا ئەو کاتەش هیچ کەس نەیدەزانی ڕێژەی پلە گەرمییەکەی چەند ده‌بێت، بەڵام دواتر بە دووری 300 کم رووناکی تەقینەوەکە بینرا.

دوای ئەو تاقیکردنەوەیە ئۆپنهایمەر لە ساڵی 1947 دەبێت بە بەپرسی پەیمانگی خوێندنە نایابەکان advanced study لە زانکۆی پرسیتۆن، هەمان ساڵ دەکرێت بە بەرپرسی گشتی “کۆمسیۆنی وزەی ئەتۆمی ” تاوەکو ساڵی 1952 بەردەوام دەبێت . کە ساڵی 1949دژایەتی خۆی ڕاگەیاند لە گەشەپدانی بۆمبی هایدرۆجینی.

لە 21 دیسەمبەری 1953 ئۆپنهایمەر، لە لایەن سوپای ئەمریکاوە تۆمەتبارکرا بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ حزبی شیوعی لە ساڵانی پێشتردا و دژایەتی کردنی پەرەپێدانی بۆمبەی هایدرۆجینی و دزەکردنی زانیاری درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی لە پڕۆژەی مانهاتن، بەڵام داد بەندکردنی ئەوی رەتکردەوە بەڵام لە هەموو پڕۆژە نهێنیەکانی سەربازی دوور خرایەوە. هەر زوو فیدراسیۆنی زانایانی ئەمریکی ناڕەزایی خۆیان دەبڕی لەو بڕیارانە و ئۆمنهایمەریان بە سیمبولی زانای جیهانی ناساند، بەڵام دواتر لە لایەن هەردووک سەرۆکی ئەمریکا ” جۆن کێنێدی و ولیندۆن جۆنسن ” خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشرا.

ئۆپنهایمەر لە باسی ئەو ڕۆژەی کە بۆمبەکەیان تاقیکردەوە ئاماژەی بەوەکرد، “زانیمان کە جیهان چیتر وەک پێشتر نابێت، هەنێکیان پێ ئەکەنین، هەنێکیان ئەگریان، زۆربەیان بێ دەنگ بوون”.ئێستاش لە جیهاندا هەشت وڵات خاوەنی بۆمبی ئەتۆمین کە بە تێکرای هەموویان خاوەنی14500 بۆمبن. ئەوانیش، ئەمریکا، ڕووسیا، بەریتانیا، ئیسرائیل، فه‌ره‌نسا، چین، کۆریای باکور، ژاپۆن، هیندستان و پاکستان ، جگە لەو وڵاتانە، چه‌ند وڵاتێكی تر به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن ببنە خەوەنی بۆمبی ئەتۆمی لەوانەش تورکیا و ئێران و ئەڵمانیا و سعودییە.

العلم | "مُدمّر العوالم".. من هو "روبرت أوبنهايمر" الحقيقي؟

وێرانکردنی هێرۆشیما:

لە مانگی ئابی ساڵی 1945، لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە شاری هێرۆشیما لە ژاپۆن لە میانەی جەنگی جیهانی دووەم لە 6ی ئابی 1945، بۆمبێکی ئەتۆمی تەقێندرایەوە، کاتێک بەهۆی خۆڕاگری و کۆڵنەدانی جەنگاوەرە ژاپۆنییەکان و خۆنەدانیان بەدەستەوە کە بووبووە هۆی کەوتنەوەی زیانی گیانی لە ڕیزەکانی سەربازە ئەمریکییەکاندا، لەبەرئەوە ئەمریکا ویستی پەیامێک بنێرێت بۆ شکاندنی ئەم کۆڵنەدانە و پەیامە ئەمریکییەکەش بریتی بوو لە بۆمبی هێرۆشیما و بەڵام ژاپۆنییەکان چۆکیان دانەدا تا دوای بۆمبی ناگازاکی، پاشان ژاپۆن ناچار بوو بێ مەرج مل کەچ بکات.

پێش ئەوەی دوو بۆمبە ئەتۆمییەکە بتەقێنرێنەوە دەزگای زانیاری ئەمریکی لیستێک لە ئامانجەکانی دا بە کۆشکی سپی کە بە ئامانجی زیندوو دادەنران، ئەوانیش؛ کیۆتۆ ، هێرۆشیما، یۆکوهاما، کوکورا، نیگاتا، و لە نێو ئەو لیستەشدا شاری هێرۆشیما هەڵبژێردرا و شاری تۆکیۆیان گۆڕی بە ناگازاکی و هەڵیانبژارد بۆ تەقینەوەکە، لەبەرئەوەی هەریەک لەو دوو شارە (هێرۆشیما و ناگازاکی) ناوەندی پەیوەندی جوڵەی سوپای ژاپۆنی بوو و هەروەها لەبەرئەوەی هیچ بەندیخانەیەکیان لە خۆ نەئەگرت کە بەندە ئەمریکییەکانی تێدا بێت هاوکات ئەم شارانەی کارگەی سەربازی یان سەربازگەی گەورەی ژاپۆنی تێدا نەبوو.

هەردوو بۆمبەکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروستکران و بە هاوکاری زاناکانی شانشینی یەکگرتوو و کەنەدا لەگەڵ زانا ئەمریکییەکانیاندا.بڕیاری وەشاندنی بۆمبەکان لەلایەن هاری ترۆمان، سەرۆکی ئەمریکی ئەوکاتە دەرکرا .ئەو بۆمبەی لەسەر شاری هێرۆشیما خرایە خوارەوە، کێشەکەی 405 تۆن دەبوو لە رۆژی 6ی ئابی 1945 خرایە خوارەوە و بە دیاریکراویش بەسەر پردی (ئایوی)ی ئەو شارەدا خرایە خوارەوە.کاتی هەڵدانی بۆمبەکە 8:15 خولەکی بەرەبەیان بوو، تەنها لەماوەی یەک خولەکدا بۆمبەکە 66 هەزار کەسی کوشت و 69 هەزار کەسی دیکەشی بریندارکرد.ئەو تیشک و دوکەڵەی لە بۆمبەکە بەرزبووەوە، تیرەکەی گەشتە 1.5 میل، هەروەها بە تیرەی یەک میل شاری هێرۆشیمای وێرانکرد و بەتیرەی 2.5 میلیش شارەکەی سوتاند.

پۆل تبیتستی فڕۆکەوان، کە فڕۆکەیەکی لە جۆری B-29 بەڕێوە دەبرد، راسپێردرا بۆ وەشاندنی بۆمبە ئەتۆمییەکە لەسەر شاری هێرۆشیما، کە ناونرابوو بە لیتڵ بۆی (little boy)، بە پێی سەرچاوە ئەمەریکییەکان فڕۆکەوانەکە نەیزانیوە، کە بۆمبی ئەتۆمی هەڵگرتووە و بڕیاری دانانی ئەو فڕۆکەیە لە مۆزەخانەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکادا لەلایەن زۆربەی لایەنەکانەوە ناڕەزایی لێکەوتەوە.

ناوەندی سەرەکی پەیوەندییەکان لە تۆکیۆ زانی کە کێشە هەیە لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ هێرۆشیما، چونکە هەموو پەیوەندییەکانیان پچڕابوو لەگەڵ شارەکە، سەرکردایەتییەکی ژاپۆنی پۆلێک فڕۆکەی نارد تا بزانن چی ڕوویداوە، دوای 20 خولەک فڕۆکەوانە ژاپۆنییەکان هەورێکی چڕیان بینی لەسەر شارەکە لە دوری 160کم و سەرکردایەتی ژاپۆنی درێژەی رووداوەکەیان نەزانی تا دوای 16 کاتژمێر، کاتێک هاری ترۆمان سەرۆکی ئەمەریکا، وتاری دا لەسەر وەشاندنی بۆمبە ئەتۆمیەکە لەلایەن کۆشکی سپیەوە.

لە دەرئەنجامدا بووە هۆی، وێرانبونی 90%ی بینا و دامەزراوەکانی شارەکە. زیاتر لە 80 هەزار کەس کوژران و 90 هەزار کەسی تر بریندار بوون، بە دەیان هەزار کەس بێ جێگە و شوێن مانەوە، نزیکەی 140 هەزار کەس بە هۆی بۆمبەکە و کاریگەرییەکانی دواتری بوونە قوربانی.95%قوربانییەکان خەڵکی مەدەنی بوو، کۆی گشتی قوربانیانی تەقینەوەی هێرۆشیما و ناگازاکی یەک ملیۆن و 136 هەزار و 684 کەسە.

کاردانەوەکان لەبارەی ئەو ڕووداوەوە جیاوازبوون و شارەزایان جیاوازبوون لە هەڵسەنگاندنی ئەم رەفتارە ئەمەریکییەدا، هەندێکیان لایەنگری بۆچوونی ئەمەریکییان کرد بۆ خێرا کۆتایی هێنان بە جەنگی جیهانی دووەم، ئەوانی تر ئەوە تەنها بە بەهانەیەکی نا لۆژیکی دادەنێن، وای دەبینن کە جەنگەکە گەیشتبووە کۆتاییەکانی و ماوەکەی لەوە زیاتر درێژ نەدەبویەوە، ئەوەی ئەمەریکا پێی هەستاوە تەنها دەرخستنی پاڵەوانێتی بو بۆئەوەی هێزی خۆی دەربخات و بۆ دەستگرتن بەسەر جیهاندا.

بەندەری پێرل هاربەر، لە باشوری ئۆهایۆ – دورگەی هاوای ، ئامانجی دیاریکراوی ‌‌هێرشی نهێنی سوپای ژاپۆن بوو، هۆکاری ئەم هێرشە کتوپڕە، دەستگرتن بەسەر زەریای باسفیک و تێکشکاندنی کەشتی گەلی ئەمریکا دەریایی ئەمریکی بوو .ژاپۆنییەکان وا پلانیان دانابوو، کە ئەنجامدانی ئەو هێرشە ڕاگەیاندنی جەنگ نەبێت، تا لە کاتی سەرنەکەوتنی ڕێگا بە ئیمپراتۆر بدرێت ئەو ڕووداوە وەک کارێکی نا بەرپرسانە بووە لە لایەن توندڕەوە ژاپۆنییەکانەوە ئەنجام دراوە، دیبلۆماتکارە ژاپۆنییەکانی واشنتۆن سەرقاڵی گفتوگۆ بوون لەگەڵ بەرپرسە ئەمریکییەکان لە کاتێکدا بێ ئاگا بوون لە پلانی ئەنجامدانی هێرشێکی لەو جۆرە .

کەشتی گەلی ژاپۆنی بەسەرکردایەتی ( ئەدمیرال شوگی ناگومۆ ) پێکاهتببوو لە ، شەش کەشتی فڕۆکە هەڵگر ، دوو کەشتی پۆلایین ، دوو کەشتی گەڕیدەی قورس ، یەک کەشتی گەڕیدەی سوک .لە 26ی تشرینی یەکەمی 1941 بەرەو دورگەی هاوای بەڕێکەوتن ، لە دوای شەش ڕۆژ گەیشتنە نزیک دورگەی هاوای بە نزیکەی 360 کم .

زۆرێک لە شارەزایان پێیان وایە کارەساتی هێرۆشیما و ناکازاکی کاردانەوەیەکی ئەمریکا بوو لەئەنجامی هێرشەکانی ژاپۆن بۆ سەر بەندەری پێرل هاربەر.

هيروشيما.. آخر أسرار القنبلة.. لماذا استبعدت طوكيو؟ | أخبار | الجزيرة نت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا