پۆڵەتیك پرێس
بەمەبەستی گفتوگۆ‌و ئاڕاستەكردنی چەند پرسیارێك لەلایەن پەرلەمانتارانەوە لەبارەی پرسی نەوت، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وادەی بانگهێشتكردنی وەزیری نەوتی عێراقی راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 29ی ئایاری 2021 پەرلەمانی عێراق یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی له‌خولی نوێی وه‌رزی یاسادانان ده‌ستپێكرد و سه‌رۆكی پەرلەمانیش رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوودا ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وت بانگهێشت ده‌كه‌ن.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ میدیا عێراقیەكانی ئاشكراكردووە، بۆ كۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق میوانداری ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت دەكەین، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی نەوت و وزە”.
بەوتەی حەلبوسی لەكۆبونەوەی داهاتوودا هه‌ردوو لیژنه‌ی ده‌ستپاكی و نه‌وت و وزه پرسیاری تایبەت ئاراسته‌ی ناوبراو دەكەن.