پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داهاتی كۆكراوه‌ی دوو مانگی ڕابردووی هه‌رێم به‌پاره‌كه‌ی به‌غداشه‌وه زیاتره له 900 ملیار دینار.
ماوه‌ی دوو مانگه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌شنه‌كردووه، له‌و ماوه‌یه‌شدا داهاتی نه‌وتی و نا نه‌وتی كۆكردوه‌ته‌وه كه به‌وته‌ی كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی كه بۆ پۆڵه‌تیك پرێس قسه‌یكرد، “ئه‌وه بوه‌ته فاكت كه داهاتی هه‌رێم بۆ ئه‌م دوو مانگه‌ی ڕابردوو به پاره‌كه‌ی به‌غداوه زیاتر له 900 ملیار دیناره”.
داهاتی دوو مانگی ڕابردووی هه‌رێم له‌پاش لێده‌ركردنی شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكان و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێم قه‌رزی توركیا ناداته‌وه 380 ملیار دینار بووه بۆ هه‌ر مانگێك واتا 760 ملیار دینار بۆ دوو مانگ، له‌گه‌ڵ پاره‌كه‌ی به‌غدا ئه‌و داهاته ده‌گاته ترلیۆنێك و 50 ملیۆن دینار، ئه‌وه‌ش به‌واتای دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌بێ لێبڕین.
كاروان گه‌زنه‌یی باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌ت خۆی دانی به‌وه‌داناوه داهاتیی دوومانگی ڕابردووی به‌ناوخۆ و فرۆشی نه‌وته‌وه زیادیكردووه، وتیشی، “داهاتی هەر ڕۆژێکی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران بریتییە لە یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار تەنها لە بەشی یٔۆتۆمۆبێل، لە یەک مانگ نزیکەی45 ملیار و لە ماوەی چوار مانگ دەکاتە نزیکەی 180 ملیار دینار”.