گەورەترین وێستگەی كارەبا بەوزەی خۆر دروست دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی پێنجشەممە 18_5_2023، بەردی بناغەی وێستگەیەكی نوێی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر دادەنرێت و وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: دەبێتە گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

توانای بەرهەمهێنانی ئەو وێستگەیە، 25 مێگاوات كارەبایە و ژمارەیەكی زۆر پەنەڵ لەخۆ دەگرێت و دەكەوێتە گوندی منارەی دەوروبەری هەولێر. وێستگەكە ژینگە دۆستە و ئەو كارەبایەی بەرهەمیدەهێنێت بە تۆڕی كارەبای نیشتمانی دەبەسترێتەوە.

ئێستا 20٪ بۆ 30٪ ی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی كوردستان لە وزەی خۆرە و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت ڕێژەكەی بەرزتر بكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەی هاوشێوە جێبەجێ دەكات.

گوژمەی پڕۆژەكە 100 ملیۆن دۆلارە و ڕووبەرەكەی 590 دۆنم زەوییە و لەماوەی ساڵێكدا كارەكانی تەواو دەكرێت و هەوڵدەدەن بەزوویی دروستبكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا