بە فەرمی كارەبای هەرێم دەدرێتە كەرتی تایبەت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم گرێبەستی بەڕێوەبردن و كارپێكردنی سیستمی كارەباو كۆنترۆڵكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبای لەگەڵ دوو كۆمپانیای كەرتی تایبەت واژوو كرد.

وەزارەتی كارەبا رۆژی سێشەممە،14 ی ئەیلول، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا گرێبەستێكی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی سكادا لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای ستێرو كۆنترۆڵ ماتیك واژوو كرد كە پرۆژەكە بە تێچوی 37 ملیۆن و 982 دۆلار لە ماوەی 900 رۆژدا جێبەجێدەكرێت.

بەپێی راگەیەنراوەكە، پرۆژەی سكادا بۆ بەڕێوەبردن و كارپێكردنی سیستمی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنان، گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا بەكار دێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، وەزارەتی كارەبا پێداگیریی لەسەر گرنگیی ئەم پرۆژەیە بۆ باشتر بەڕێوەبردنی كارەبای هەرێم دەكات، كە رۆڵێكی گرنگی لە پێشخستن و كۆنترۆڵكردنی سیستەمی كارەبای هەرێم هەیە.

بڕیارە پرۆژەكە بە كواڵیتییەكی باش لە ماوەی دیاریكراودا تەواو بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا