لە 50% هاوبەشانی كارەبا پێوەری زیرەكیان بۆبەستراوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 85% هاوبەشانی كارەبا پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوەو نزیکەی 50% هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بوونەتە خاوەن پێوەری زیرەک.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم، تا ئێستا  نزیکەی  لە 50% هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بوونەتە خاوەن پێوەری زیرەک کە دەکاتە نزیکەی 700 هەزار هاوبەشی کارەبا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لێپرسراوانی وەزارەتی كارەبا و لیژنەی باڵای پێوەری زیرەک  بەردەوام چاودێری قوناغەکانی دانان و کارکردنی پێوەری زیرەک چۆنییەتی بەستنی  پێوەرەكە بۆ هاوبەشانی کارەبا دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا