پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا كەمدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردەوە، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای داناغاز، پەستانی غاز لەسەر سەرجەم وێستگەكانی كارەبا دابەزی و بەهۆیەوە كاتژمێرەكانی كارەبا كەمبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، تیمەكانی ه وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەگەڵ تیمە تەكنیكییەكانی كۆمپانیای داناغاز لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەدان.

هاوكات لەبارەی پێوەری زیرەكی كارەباوە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت، بەتایبەتی بەشی دابەشکردن قوناخی باشی بڕیوە و لە کۆتا ساتەکانی بڕیاردان دایە، کە یەکێ لە خواستەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کارەبا بووە.

ئەوەشی راگەیاندووە، پێوەری زیرەک توانیویەتی بەشێکی زۆری کارەبا کۆنترۆڵ بکات، بەتایبەتی لە بواری دەستنیشانکردنی جۆری سەرپێچییەکان و کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر کارەبا، کە لە ماوەی شەش مانگدا، لە %49 بۆ 38% دابەزیوە.

باسی لەوەشكردووە، دەرەنگ پێدانی پسوولەی کارەبا بە هاوبەشانی كارەبا، بە یەکێك لە کەموکورتییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا دەستنیشانکراوەو، بووەتەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی وەزارەت.

رونیشكردووەتەوە، بە هاوکاری هێزەکانی ناوخۆ، هەڵمەتێکی فراوانی نەهێشتنی سەرپێچی لە تەواوی پارێزگا، قەزا و ناحیەکان دەستپێدەکات.

بەوتەی وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم، هەرێمی کوردستان کارەبای لە تورکیا هاوردە نەکردووە، بەڵکو عێراق بڕە کارەبایەکی لە تورکیای کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەرێمدا تێپەڕ دەبێت و بەهۆیەوە کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر توڕی گواستنەوەی هەرێمێش چارەسەر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، کوژاندنەوەی پێوەری زیرەک بە هۆی زۆر بەکارهێنانی کارەبا لە لایەن هاوبەشانەوە لە 45 خولەکەوە بۆ 20 خولەکێک کەم دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا