پۆلیسی ڕاپەڕین: دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی لێدان لە دوو ماتۆڕسکیل دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە8ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی لێدانی شۆفێری دوو ماتۆڕسکیلێک دەستگیرکردووە.

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە ڕووداوێکی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تویوتا/ هایلۆکس) دوو ماتۆڕسکیل دەشێلێت، بەوەشەوە نەوەستاوە شۆفێرەکەی و سەرنشینەکەی لە هەردوو شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیان داوە و دواتر هەڵاتوون.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی لەلایەن هەردوو شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە سکاڵا تۆمارکرا دەستبەجێ دوای بەدەستهێنانی زانیاری و دیاریکردنی شوێنەکانیان لەلان هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینەکەی دەستگیرکران.

ڕوونیکردەوە، هەردوو تۆمەتبارەکە دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەکانی 413 لە یاسایی سزادانی عیراقی و 23ی هاتووچۆ هەردوکیان ڕاگیر کراون و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو و هەردوو ماتۆڕسکیلەکەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا