وەزیری بازرگانی: نوسراومان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردوە بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی گۆشت لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، نوسراومان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردوە بۆ گرتنەبەری رێكارەكان، كە ئەوانیش خۆیان لە هێنانی ژمارەیەكی زیاتری ئاژەڵ و لابردن یان كەمكردنەوەی باج و گومرگ پێكهاتون.

رۆژی پێنج شەممە7ی ئازاری 2024 كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە ئامادەبوونی وەزیرانی تەندروستیی حکومەتی فیدراڵ  و حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە کردنەوەی هێڵی سێیەمی نوێی بەرهەمهێنانی بوتڵی مەغەزیی (گیراوەی هەڵواسین) لە کارگەی پایۆنێر بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان لە شاری سلێمانی.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پاڵشتی خۆی بۆ سەرجەم ئەو كۆمپانیا و كارگانە دوپات دەكاتەوە کە پڕۆژەیان هەیە بۆ گەشەپێدانی كەرتەكان لە رێگەی رەخساندنی هەلی كار و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆ.

پاشان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی، رایگەیاند: بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی گۆشت لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، نوسراویان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردوە بۆ گرتنەبەری رێكارەكان، كە ئەوانیش خۆیان لە هێنانی ژمارەیەكی زیاتری ئاژەڵ و لابردن یان كەمكردنەوەی باج و گومرگ پێكهاتون.

سەبارەت بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان ، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی  ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، وەزارەتی بازرگانی لە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی مانگانە بەردەوامە و بۆ مانگی رەمەزانیش چوار جۆر مادەی خۆراكی دیكەی بۆ سەبەتەكە زیاد دەكرێت کە بریتین لە ئاردی سفر و شعریە و نیشاستەو مەعکەرۆنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا