باڵانبۆ محەمەد روونكردنەوە لە بارەی پلە بەرز نەكردنەوەی كارمەندانی ناوخۆ دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، پلە بەرزركردنەوەی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ، رەهەندی ئابوری هەیە و وەزارەتی ناوخۆ لای خۆیانەوە تاوتوێی ئەو بابەتە دەكەن، چونكە لە دۆخی ئێستای دارایی هەرێمدا پلەی كارمەندانیش بەرزبكرێتەوە رەهەنگە وەزارەت نەتوانێت شایستە داراییەكانیان بداتێ‌.

باڵانبۆ محەمەد، جێگری لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: كاتێك پلەی كەسێك بەرزدەبێتەوە لەگەڵ پلە بەرزكردنەوەكەدا مووچە و سەرمووچەكەشی زیاد دەكات، هەربابەتێك كە رەهەندی دارایی هەبێت پەرلەمان دەبێت لەگەڵ حكومەت دابنیشێت و گفتوگۆبكات، لە ئێستادا كە نرخی نەوت لە ئاستێكی بەرزدایە مووچە دوادەكەوێت و حكومەت دەڵێت مووچەم پێدابین ناكرێت، یان كاتێك نرخی نەوت دادەبەزێت مووچە بە لێبڕینەوە دەدرێت، بۆیە بابەتێكی لەمجۆرە ئەگەر جێبەجێش بكرێت دەبێتە فشار بۆ سێكتەرەكانی دیكە، لەوانەیشە پلەكەیان بەرز بكرێتەوە مووچە شایستەكەی خۆیان وەرنەگرن، بۆیە ئەم بابەتە لە وەزارەتی ناوخۆ لە تاوتوێكردندایە لەبەرئەوەی ئەوان لایەنی جێبەجێكارن.

باڵانبۆ محەمەد، وتی: ئەوەی لەسەر ئێمە گرنگە ئەوەیە چاودێریان بكەین بەڵام ناشتوانین فشاریان لێبكەین، چونكە پێویستە وەزارەتی ناوخۆ لای خۆیانەوە تاوتوێی ئەم بابەتە بكەن و لەگەڵ وەزارەتی دارایی گفتوگۆی لەسەربكەن ئەنجا بڕیاری لەسەر بدەن.

دەربارەی پرۆژە یاسای خانەنشین بوونی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، جێگری لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، روونیكردەوە، پرۆژە یاسای خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە ئەنجومەنی شورا گەڕاوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران چاوەڕوان دەكەین لە نزیكترین كاتدا ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەی پەرلەمانی بكات.

بەشێك لە كارمەندانی بەشە جیاجیاكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، لەگەڵ ئەوەی خولی تایبەتیان بینیوە بۆئەوەی پلەیان بەرزبكرێتەوە بەڵام تا ئێستا پلە بەرزكردنەوەیان بۆ نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا