ئەعراجی بۆ باڵیۆزی که نه دا: پێویسته هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەولەتی لەعێراق بكشێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، پێویستە هێزە شەڕکەرەکان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق بکشێتەوە .

نووسینگەی قاسم ئەعراجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بڵاویكردەوە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، ئولریک شانۆن باڵیۆزی کەنەدای دڵنیا کردۆتەوە کە پێویستە هێزە شەڕکەرەکانی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق پاشەکشە بکەن و خاكی عێراق بەجێبهێڵن ئەویش بە پێی خشتەیەک كە بۆكشانەوەی هێزەكان دیاریكراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق كراوە ئەویش لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

هەروەها لەراگەیەندراوەكە باس لە بارودۆخی شەنگال كراوەو عێراق داوای لەكەنەدا كردووە  کە بەشدارییەکی ڕوون و ئاشکرای هەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو قەزایەدا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک