سه‌نته‌ری هەماهەنگی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق لەمەخمور دەستبەكاربوو

پۆڵەتیك پرێس

سه‌نته‌ری هاوئاھه‌نگی نێوان ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ھێزه‌ عێراقییه‌كان لەسنوری مەخمور دەستبەكاربوون، بەرپرسێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت “تا لیواكانی پێشمەرگە نەگەرێنەوە ئەو هەماهەنگییە گرنگی بۆ كەمكردنەوەی جوڵەكانی داعش نابێت”.

لەدوای ڕیفراندۆمەكەی ساڵی 2017، هێزی پێشمەرگە لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كشانەوە، هەرچەندە رێككەوتنی هەرێم عێراق كراوە بۆ گەراندنەوەیان، بەڵام تائێستا نەگەڕاونەتەوە، تەنها سەنتەرەكانی هەماهەنگی دەستیان بەكاركردووە.

رەشاد گەڵاڵی بەرپرسی كۆمیتەی مەخموری یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “لەئێستادا سه‌نته‌ری هەماهەنگی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق لەمەخموردەستبەكاربووە و ژوورەكەیان دانراوە و بۆ ئەو مەبەستەش شاندێكی نوێنەرانی میحوەری مەخمور و زێرەڤانی كە لە عەمید عوسمان بەرواری، عقید سرود،عەمید ئیدریس لە فرقەی 14 پێكهاتبوون یەكەم كۆبونەوەیان كرد”.

بەرپرسی كۆمیتەی مەخموری یەكێتی وتیشی “ئەم ژوورە هاوبەشە ئەگەر تەنها هاتنی حەوت تا دە ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە یاخود یەكەی 80ی پارتی بێت، لەناوچەكە گۆڕانكاریەكی ئەوتۆ رونادات و داعش لەناوچەكە بوونی دەمێنێت”.

گەڵاڵی پێیوابوو ئەو ژوورەش ئەگەر بۆ هەماهەنگیەكی راستەوخۆ بێت بۆ گەراندنەوەی ئەو دولیوایەی كە باس دەكرێت كە یەكێكیان لە زومارەوە تا دەگاتە رۆژئاوای كەركوك و ئەوی دیكەشیان لەكەركوكەوە بۆ رۆژئاوای جەلەولا و خانەقینە، ئەوا كۆمەڵێك گۆڕانكاری نوێ رودەدات، جوتیاران و خەڵكی ناوچەكان دەتوانن كاری خۆیان بكەن و ژیان ئاسای دەبێتەوە”.

بەوتەی رەشاد گەڵاڵی ئەگەر هەماهەنگیەكە تەنها هاتنی ئەو چەند ئەفسەرەبێت ئەوا پێیوایە هیچ گۆرانكاریەك روونادات، چونكە ئەوەی هاتووە تەنها چەند ئەفسەرێكی پارتییە نەك ئەفسەری هاوبەش، واتە ئەو لیژنەیە لیژنەیەكی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە نیە كە لەئەفسەری یەكێتی و پارتی پێكهاتبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا