بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا چاویکەوت بە نوری مالکی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.

لە دیدارێکدا کە خالید شوانی، وەزیری داد ئامادەبوو، جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی و هاوبەشەکانی هەردوولا کرایەوە لەپێناو هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

لەدرێژەی دیدارەکەدا بەردەوامیی گفتوگۆی نیشتمانی و بونیادنەرانەی لایەنەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە پێناو سەرخستنی کارنامەی حکومەت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان دووپاتکرایەوە بەتایبەت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەوبارەیەشەوە سەرۆک یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان داوایکرد، شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ناکۆکی و ململانێکان نەکرێت و ژیانی خەڵک پارێزراوبێت.

هاریکاریی نێوان لایەنەکان بۆ سەرخستن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو و سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی پشتگیریی تەواوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دەکات لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەتایبەت لە شاری کەرکوک، چونكە دۆخی شارەكە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و پێویستی بە گۆڕانکاریی ئیداری و خزمەتی زیاتر هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا