یەكێتی و گۆڕان پرسی یەك لیستی لەناوچە دابڕێنراوەكان تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوە و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەتایبەتی لە ناوچەدابڕێنراوەكان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لەلایەن شاندی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازیان لێكرا.

لە كۆبونەوەكەدا پرسی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەتایبەت بۆ كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پێشنیاری یەك لیستی و هاوپەیمانی كورد و ئەو ئاڵنگاریی و ئەگەرانەی دێنە بەردەم پڕۆسەكە گفتوگۆیان لەبارەوە كراو ئامادەكاری لایەنە سیاسییەكان و پێویستی هەنگاوەكان بۆ قۆناغی داهاتو تاوتوێكران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا