بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیاوە 17 گوندی سەربە دهۆک چۆڵکراون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ئەنجومەنی خۆجێی قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیاوە بۆسەر خاکی هەرێم دانیشتوانی 17 گوند ئاوارە بوون.

عومەر سورچی، ئەندامی ئەنجومەنی خۆجێی قەزای ئامێدی ئاشکرایکرد، بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیاوە لەناو خاکی هەرێم، دەیان دۆنم زەوی کشتوکاڵی سوتاون و کارەبای 17 گوند بڕاوە و دانیشتوانی ئەو 17 گوندە ناوچەکانیان چۆڵ کردووە.

وتیشی، “ژمارەی ئاوارەکان نزیکەی 800 خێزان دەبن کە بەرەو ناحیەی کانی ماسی ئاوارە بوون، ئەو گوندانەش کە چۆڵکراون شوێنی جوتیاران بوون و لەم کاتەدا چۆڵکراون کە وەرزی دروێنەی گەنمە”.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هێزەکانی تورکیا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی نوێی سەربازی کرد لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین لەنزیک ناحیەی کانی ماسی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا