پۆڵەتیک پرێس
بەپێی ڕاپۆرتێکی هاوپەیمانێتی ژنان لە ڕۆژنامەگەریدا، وڵاتی تورکیا لە پلەی یەکەمی لیستی ئەو وڵاتانە دێت کە تێیدا دەستدرێژی و هەڕەشە بەرامبەر ژنانی ڕۆژنامەنووس بەکاردەهێنرێت.
ڕاپۆرتی چارەکی یەکەمی ٢٠٢١ هاوپەیمانێتی ژنانی ڕۆژنامەگەر ئاماژەی بەوە کردووە، ١١٤ ڕۆژنامەنووسی ژن لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە تورکیا ڕووبەڕووی دەستدرێژی و هەڕەشە بوونەتەوە.
دامەزراوەی جیهانی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسانی ژن ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، لەسەرەتای ٢٠٢١ وە ناوەندەکەیان ٣٤٨ حاڵەتی توندوتیژی و هەڕەشەی لەسەرتاسەری جیهان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی ژن تۆمار کردووە.
ڕاشیگەیاندووە لە هەمان ماوەدا تێکڕای توندوتیژی و کەیسەکانی دژی ژنان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ٢٨٤.٨٪ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزبووەتەوە.