عەبادی: بەشداری کردنی دەنگدان ئەنجامەکان پشت ڕاست دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هێزەکانی هاوپەیمانی نیشتیمانی نێودەوڵەتی، داوا دەکات دەنگدەران بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری دەنگدان بکەن.

حەیدەر عەبادی سەرۆکی هێزەکانی هاوپەیمانی نیشتیمانی نێودەوڵەتی، داوا لە عێراقیەکان دەکات بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بکەن، کە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت.

عەبادی جەختی لەوەش کردەوە بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا، دەبێتە هۆی دەستەبەرکردنی پرۆسەیەکی سیاسی و ڕاستەقینە و باوەڕپێکراو، کە نوێنەرایەتی ڕای خەڵک دەکات.

عەبادی بەشداریکردنی بەرفراوانی دەنگدەرانی بە گرنگ ناوبرد هەروەها پشتیوانیکرد لە کاندیدەکان، بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان لە داهاتوودا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک