کازمی چەند بڕیارێک بۆ روبەڕوبوونەوەی قەیرانی کارەبا دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا کە لەئێستادا شار و ناوچە جیاجیاکانی عێراقی گرتووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا شانەی قەیران بەبەشداری وەزارەتەکانی کارەبا و نەوت و دارایی و ناوخۆ و ئەمنیداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی پێکبهێنرێت بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی گرفتەکانی کارەبا.

بەپێی بڕیارەکەی کازمی، ئەرکەکانی ئەو شانەیە کە هەر خۆی سەرۆکایەتی دەکات بریتیە لەگرتنەبەری رێوشوێنی خێرا و پێویست بۆ زیادکردنی سەعاتەکانی دابینکردنی کارەبا لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

هاوکات، بڕیاریدا بەدابینکردنی سەرجەم شێوەکانی پشتیوانی دارایی و تەکنیکی و لۆجستی و ئەمنی بۆ وەزارەتی کارەبا و بەشداریپێکردنی حکومەتە ناوخۆییەکان لەبوارەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا.

ئەم بڕیارانەی مستەفا کازمی دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ هەینی لەبەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق سیستمی گشتی کارەبا لەکارکەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا