روسیا بۆ یەكەمین جار موشەكی لە دەنگ خێراتر لە سوریا تاقیدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزە ئاسمانییەكانی روسیا بۆ یەكەمجار موشەكی “كینجاڵ”یان لە سوریا تاقیكردەوە، كە بەوە ناسراوە لە دەنگ خێراترە.

رۆژی سێشەممەی‌ رابردوو وەزارەتی بەرگری روسیا هاوكات لەگەڵ سەردانی سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە مانۆڕێكی سەربازی لە دەریای سپی بە روی كەناراوەكانی سوریادا ئەنجامداو چەندین فڕۆكەو كەشتی جەنگی تێیدا بەشداربوون.

بەپێی زانیارییەكان فڕۆكە جەنگییەكانی روسیا لە جۆری میگ 31، بە موشەكی “كینجاڵ”وە بەسەر دەریای سپی ناوەڕاستدا فڕیون.

لە مانگی تەموزی رابوردوودا شویگۆ رایگەیاند، سەربازانی روسیا لە میانەی‌ ئۆپەراسیۆنی سەربازییاندا لە سوریا زیاتر لە 320 جۆری چەك و فڕۆكەیان تاقیكردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا