بەهۆی سزادانی چەند بانکێک پارێزگارى بانکى ناوەندیى بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق بانگهێشتى لیژنەیەکى پەرلەمان دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەى سزادانى ژمارەیەک بانک.

سۆران عومەر، ئەندامى لیژنەى ئابوورى و پیشەسازی و بازرگانیى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە لەگەڵ نوێنەرى ئەو بانکانە کۆبوونەتەوە کە لەلایەن بانکى ناوەندیی عێراقەوە سزادراون و پێیان راگەیاندوون، کە نازانن هۆکارى سزادانیان چى بووە و بۆیان روون نییە.

سۆران عومەر وتى: لەسەر ئەو بنەمایە لیژنەیەک لەنێو لیژنەى ئابوورى و پیشەسازى و بازرگانى پێکهێندرا بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە و بڕیارە بەم نزیکانە عەلى عەلاق، پارێزگارى بانکى ناوەندى بانگهێشتى لیژنەکە بکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو پرسە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا