سەباح هەورامی: تووشی قەیرانی كەمی دەرمان بووینەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ رایدەگەیەنێت “لەئێستادا تووشی قەیرانی كەمی دەرمان بووینەتەوە، كۆمپانیاكانی دەرمان ئامادەنین دەرمانمان پێبفرۆشن”.

ئەمڕۆ چوار شەممە 9ی حوزەیران، سەباح هەورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “حاڵەتەکانی توشبون بە سکچون و رشانەوە بەراورد بە رابردوو سێ هێندە زیادیکردووە بۆیە ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت مەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆلێرای لێدەکرێت”.

وتیشی “زۆرترین حاڵەتەکانی توشبون بە سکچون و رشانەوە لە ناوچەکانی دەرەوەی سەنتەری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، ئێمە پلانی خۆمان لەگەڵرێكخراوی تەندروستی جیهانی داڕشتووە، لیژنەیەكیش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاو پێكدەهێنین بۆ ئەوپرسە”.

بەوتەی سەباح هەورامی، حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە مانگانە 2% شایستەداراییەكانی كۆمپانیاكانی دەرمان خەرجبكات، ئەوەش كێشەیەكی زۆری بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی تەندروستی دروستكردووە و بەوهۆیەوە تووشی قەیرانێكی گەورەی دەرمان بوون و داواكارن حكومەت پێداچونەوە بەبڕیارەكەدا بكاتەوە.

لەبەشێكی دیكەی كۆنگرەرۆژنامەوانیەكەدا د. رزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی وتی “هۆكاری سەرەكی توشبوون بەنەخۆشی كۆلێرا (سكچون و رشانەوە) لەرێگەی ئاو خواردنەوە دەگوازرێتەوە، كەمی بارانبارین و وشكەساڵیش وایكردووە رێژەی توشبوون زیاتر بن”.

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی داوای لەهاوڵاتیانكرد بەهیچ جۆرێك پەنا نەبەنە بەر ئاوی چەم و كانی و رووبارەكان بۆخواردنەوە، تەنها ئاوی بوتڵ بەكاربهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا