كازمی باس لەمانەوەی حكومەتەكەی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمان پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك پەسەندبكات پێویست ناكات حكومەتی نوێی عێراق پێكبهێندرێت و باس لەوە دەكات، هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان دەیانەوێت تا ماوەیەكی نادیار ئەم حكومەتە بمێنێتەوە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی رایگەیاند: كە پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك كە لە رێگەی حكومەتی كاربەڕیكەری عێراقەوە پێشكەشی پەرلەمانی كردووە، مەبەست لێی تەرخانكردنی بڕە پارەیەكە بۆ دابینكردنی پێداویستیە رۆژانەكانی هاوڵاتیان.

وتیشی: ئەو پڕۆژەیاسایە پێویستی بە 10 ترلیۆن دینار هەیە و حكومەتی ئێستای عێراق بە بڕی 35 ترلیۆن دینار ئەم پڕۆژەیەی پێشكەش بە پەرلەمان كردووە.

باسی لەوەش كرد، حكومەت دەیەوێت لە رێی ئەم پڕۆژە یاسایەوە شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەموو عێراق بدات و دڵنیای بۆ كۆبۆنی خۆراك دابین بكات و قەرزەكانی كەرتی كارەبا بداتەوە و قەرزی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانیش بداتەوە و شایستە داراییەكانی پڕۆژە بچوكەكانیش بدات.

هاوكات مستەفا كازمی ئەوەشی ئاشكرا كرد كە “هاوپەیمانی سێ قۆڵی دەیەوێت حكومەتی ئێستای عێراق هەتا ماوەیەكی نادیار بەردەوامبێت لە كارەكانی.

كازمی جەختی كردەوە، ئەگەر ئەم پڕۆژە یاسا 35 ترلیۆنیە لە پەرلەمان تێبپەڕێندرێت ئەوا نیشانەیەكە بۆ ئەوەی هەتا ساڵی تازە ئەم حكومەتە دەتوانێت كارەكانی حكومەتی بنچینەی عێراق بەڕێبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا