عێراق.. ژمارەی چاكبوونەوە لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەژمارەی تووشبوون زیاترە

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی ڕاپۆرتێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە 24 سەعاتی رابردوودا، حاڵەتەكانی چاكبوونەوە لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا زیاترە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 2237 تووشبووبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەعێراق تۆماركراوە.

لەراپۆرتەكەدا باس لەوەش كراوە، كە لەبەرانبەر ژمارەی تووشبوون ژمارەی چاكبوونەوەی تووشبووانیش دوو هەزار و 813 حاڵەت بووە.

هاوكات راپۆرتەكە باسی لەوە كردووە، لەماوەی 24 سەعاتی رابردووش 47 حاڵەتی مردن تۆماركراوە، كە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

لەئێستادا حاڵەتەكانی چاكبوونەوە بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەعێراق گەیشتووەتە 447039 حاڵەت، كە ئەوەش دەكاتە رێژەی 86.1%، هەروەها ژمارەی كۆی تووشبوون گەیشتووە بە 519152، حاڵەت،

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا